بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیال زامیر سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەیکردووە کە ئەبوعوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام باڵی سەربازیی حەماس کوژراوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە زۆربەی سەرکردە و فەرماندە باڵاکانی حەماس لە دەرەوەن و دەبێت تیرۆر بکرێن.

ئەو بەرپرسەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حەماس لە چوارچێوەی زنجیرە هێرشەکان لە یەمەن، لوبنان، سوریا و گۆڕەپانەکانی دیکە دەکرێت./.