بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا فەرمییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە تێچووی ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەی سوپای ئەو ڕژێمە بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە لە 5.9 تا 7.3 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی وشکانیی داگیرکردنی کەرتی غەززە دەستی بە ئامادەکاری کردووە و لەو پێناوەدا زیاتر لە 35 هەزار کەس لە هێزەکانی یەدەگی بانگهێشت کردووە و پێشبینی دەکرێت کۆی گشتی هێزەکانی سوپای زایۆنیست بگاتە 60 هەزار کەس.

میدیای فەرمی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە حکومەت بۆ دابینکردنی ئەم تێچووە قورسە، دەیەوێت بودجەی بەرگری زیاتر بکات و ڕەنگە لە بودجەی وەزارەتەکانی دیکە کەمبکاتەوە.

ئامانجی سەرەکیی ڕژێمی زایۆنیستی لەم ئۆپەراسیۆنە، چۆڵکردنی کەرتی غەززە و دەرکردنی دانیشتووانەکەیە کە ڕوبەڕوی شەپۆلێکی توندی ئیدانەکردنی جیهانی بووەتەوە./.