جام کوردی - سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە: توانای مووشەکی و درۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پاڵپشتی ڕاستەقینەی ئاسایش و سەروەری ئێرانە هەر قەڵغانێکی بەرگری، تەنانەت سیستەمە بەرگرییە چەن لایەکی ڕژێمی زایۆنی تێدەپەڕێنێت و ئامانجەکانی خۆی بە وردی و بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر دەپێکێت و لەناوی دەبات.

لەم ڕاگەیاندنەدا کە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستەقینەی ٢ بڵاو کراوەتەوە هاتووە کە توانای مووشەکی و درۆنی ئێمە هێندە بەهێزە بەشێوەیەک کە ئەمڕۆ گومبەزی ئاسنین و سیستەمەکانی پەیکان و بەردەقانی ڕژێمی منداڵ کوژ سەرەڕای پڕوپاگەندە و چالاکی دەروونی ئیمپراتۆری میدیا و زایۆنیزم هیچ کارایی و متمانەیەکی نیە.

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بەرز ڕاگرتنی یادی ناوی شەهیدانی هەمیشە سەربەرزی موقاوەمەی لوبنان هۆشداری دەدات لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی نوێ و دەستدرێژییەک، وەڵامێکی قورستر، وردتر و کوشەندەتری دەبێت.