پەیمان عیزەدین یاساناس لە لێدوانێکیدا بۆ میدیایاکان ڕایگەیاند'' بەرپرسی حیزبەکان دەزانن کە ھیچ ئەرکێکی سیاسی و ئابوری و قانونی ناکەوێتە سەرشانی پەرلەمان، بۆیە دەیانەوێت بۆ ئەمەش هاوشێوەی کۆمپانیاکانیان پشکیان ھەبێت."
وتیشی'' ئەمەش ھۆکاری حکومڕانی شکستخواردووی عێراقو کوردستانە، بۆ چارەسەرکرنی ئەمەش پێویستە سیستەمی حکومڕانی عێراق و کوردستان بگۆڕدرێت و رێگە لە بە بنەماڵەکردنی پەرلەمان بگیرێت."
هەر لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکرد" بەبنەماڵەیی کردنی پەرلەمانی کوردستان چاولێکەریی و بەرژوەندیی مادییە، پێشتر رەخنەکان تەنھا لەپارتی بوو کە حیزبی بەبنەماڵە کردووە، بەڵام لەئێستادا تەواوی حیزبەکانی کوردستان بە عیلمانیو ئیسلامیشەوە پۆست و پشکەکانیان لە پەرلەمان بۆ کەسە نزیکەکانیان ئەوێ، چونکە بەرپرسیارێتیەکی کەمو ئیمتیازاتێکی زۆری ھەیە. "
هاوکات زیاتر روونکردنەوەی داو وتی: زۆرینەی ئەوانەی دەچنە پەرلەمان یان کوڕە مەسئولن یان کوڕە ئاغان یان کوڕە شەهیدن.
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە ساڵێک بەسەر ئەنجامدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە، تا ئێستا حکومەتی نوێ کە کابینەی ١٠ دەکات پێکنەهاتوە.
جێگای ئاماژەیە لە ١١ ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت .