هەرچەندە بڕیاربوو لە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مووچەیەکی دیکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام دوای ئەوەی بەرپرسانی عێراق گوتاری بەرپرسانی پارتیان بینیوە بێدەنگیان لە ناردنی موچە کردووە و نیگەران بوون لەو زمانە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە وتارەکانی مەسرور بارزانیدا هێزە عێراقییەکان و حکومەتی عێراق وەک دوژمن و نەیاری هەرێمی کوردستان ناویان هاتووە ئەوەش بەرپرسانی باڵای عێراقی نیگەران کردوە، بڕیاری ڕاگرتنی ئەو موچەیانداوە کە بڕیار بوو پێش هەڵبژاردن ڕەوانەی بکەن.
پێشتر بەهۆی هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چەند جارێک گرفتی مانگەکانی ڕابردووی موچە چارەسەر کرا، بەڵام ئەمجارە بەهۆی وتارەکانی مەسرور بارزانیەوە ناردنی موچەی فەرمانبەران نادیارە .