جام کوردی ـــ کونسوڵی گشتی عێراق لە کرماشان بە جەختکردنەوە لەسەر توانای بازاڕی عێراق بۆ بەرهەمهێنەرانی ئێرانی، داوای کرد کۆمپانیا ئێرانییەکان گرنگی زیاتر بە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری ئەو وڵاتە بدەن و بەبازاڕکردن و ناساندنی بەرهەم بەهێزتر بکەن.
سەعدون ئەلساعدی لە دیدارێکدا لەگەڵ پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: زۆرێک لە کۆمپانیاکانی زانست ــ بنمای ئێران سەرنجیان خستۆتە سەر بازاڕی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە کاتێکدا دانیشتوانی ئەم ناوچەیە تەنیا نزیکەی لەسەدا شەشی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن و توانای بەرفراوان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ئەو وڵاتەدا بوونی هەیە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە توانای بەرهەمهێنەرانی ئێرانی، زیادی کرد: بەرهەمە ئێرانییەکان کوالیتییەکی باشیان هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی لە بازاڕی عێراقدا کاریگەرتر بن، پێویستە ئەم بەرهەمانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بە زمانی عەرەبی بناسێنرێن و ئاگاداری پێشکەش بکەن و بە پاکەتکردنی گونجاو و پێشکەشکردنی پڕۆفشناڵ، بخرێنە بەردەست بەکارهێنەرانەوە.
کونسوڵی گشتی ئێراق لە کرماشان هیوای خۆی دەربڕی کە بە پتەوکردنی بەبازاڕکردن و ناساندنی دروستی بەرهەمە ئێرانییەکان زەمینەی پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری و زیادکردنی ئامادەیی بەرهەمهێنەرانی ئێرانی لە بازاڕی عێراقدا ئامادە بکرێت.
کونسوڵی گشتی عێراق؛ پێویستە کۆمپانیا ئێرانییەکان ئامادەیی خۆیان لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا بەهێزتر بکەن
1 کاتژمێر لەمەوبەر