جام کوردی ـــ دووهەمین ئامێری تیشکی ئێکس ڕی بارهەڵگر(مۆبایل) لە گومرگی پەرویزخان بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری گومرگی پارێزگای کرماشان، بە ئامانجی بەهێزکردنی چاودێری گومرگی، بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ و ئاسانکاری بازرگانی و ترانزێتی کاڵاکان، چالاک کرا.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی کرماشان وتی: ئەم ئامێرە بە، بەدواداچوونی گومرگی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە مەبەستی باشتر کردنی کۆنترۆڵی گومرگی خرایە بازاڕەوە و لە یەک ڕۆژدا توانای سکانکردنی 200 بارهەڵگری هەیە.
بە گوتەی ڕەزا نیکرەوش، بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە، وردبینی و خێرایی لە کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن و باری ترانزێتدا زیاد دەکات.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە پێگەی ستراتیژیی مەرزی پەرویزخان وەک یەکێک لە گرنگترین دەروازەکانی هەناردەکردنی وڵات بۆ عێراق، زیادی کرد: پەرەپێدانی ژێرخانی چاودێری لەم سنوورەدا، جگە لە زیادکردنی ئاسایش و ڕوونکردنەوەی بازرگانی، یارمەتیدەرە بۆ خێراکردنی پڕۆسەی گومرگی و ئاسانکاری هاتووچۆی بارهەڵگرەکان، هەروەها بەهێزکردنی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخی کاڵاکان.
بەهێزکردنی چاودێری لە گومرگی پەرویزخان بە خستنەبازاڕی دووهەمین ئێکس ڕی بارهەڵگر
3 کاتژمێر لەمەوبەر