بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوجەتوڵڵا چاوشی، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پەرویزخان، ئەم ئامارەی ڕاگەیاند و وتی: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 895 هەزار تۆن کەلوپەل بە بەهای 317 ملیۆن دۆلار لەم گومرگەوە، هەناردە کراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: کەرەستەی بیناسازی، تەختە، کاشی، سەوزە و میوە، بەردی بیناسازی، بەرهەمی شیرەمەنی و جۆرە جیاوازەکانی دەفری پلاستیکی ئەو کاڵا سەرەکیانەن کە لەو ماوەیەدا لەم گومرگەوە هەناردە کراون.
چاوشی لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە هاتووچووی بەرفراوانی کەرەستەی گواستنەوە لەم سنوورەوە، وتی: لەم ماوەیەدا بە تێکڕایی 501 ئامێری هەڵگری هەناردەکردن ڕۆژانە بە گومرگی پەرویزخاندا تێپەڕیون.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پەرویزخان ئاماژەی بەوەدا: ئەم گومرگە یەکێکە لە سنوورە بازرگانییە گرنگەکانی وڵات لە ئاڵوگۆڕ لەگەڵ عێراق و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە پەرەپێدانی هەناردە و بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتدا.