جام کوردی ـــ بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی پەرەپێدانی بەرهەمی ئاوی شیرینی ڕێکخراوی ماسی ئێران، پلانەکانی بۆ دامەزراندنی شارۆچکەیەکی تایبەتمەندی بەخێوکردنی ماسی خاویاری لە کرماشان ڕاگەیاند و وتی: تواناکانی ئێستای پارێزگاکە بە تایبەت لە کۆمەڵگەی بەخێوکردنی ماسی ئاوی گەرمی قەسری شیرین، بنەمای گەشەسەندنی بەرچاوی پیشەسازی پەروەردەی گیانلەبەری ئاوی دابین کردووە.
"ناسر کەریمی ڕاد" لە کرماشان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پەرەپێدانی بەخێوکردنی ماسی خاویار لە ٢٢ پارێزگای وڵات لە ئەجیندای کاردایە و ئەم بەرنامەیە لە شێوەی پڕۆژەی بچووک و مێگاپڕۆژێکتدا پەیڕەو دەکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: دامەزرانی شارۆچکەی تایبەتمەندی بەخێوکردنی ماسی خاویار لە بەشێک لە پارێزگاکاندا دەستی پێکردووە و هیوادارین بەم زووانە شارۆچکەی ماسی خاویاریش لە کرماشاندا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کەریمی ڕاد بە ئاماژەدان بە پێگەی ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی خاویاردا وتی: ئێران لە بەرهەمهێنانی خاویاری کوالێتی بەرز خاوەنی براندی جیهانییە و جۆری "بلوگا" یان "ماسی فێڵ" کە بە یەکێک لە بەنرخترین جۆرەکانی خاویار دادەنرێت، لە وڵاتدا بەرهەم دەهێنرێت.
بە وتەی ناوبراو، هەرچەندە ئێران لە ڕووی کوالیتی خاویارەوە لە پلەی یەکەمی جیهاندایە، بەڵام لە ڕووی بەرهەمهێنانی گۆشتی ماسی خاویارەوە لە پلەی سێیەم یان چوارەمی جیهاندایە.
بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی پەرەپێدانی بەرهەمی ئاوی شیرینی ڕێکخراوی ماسی ئێران ڕایگەیاند؛ لە ساڵی ١٤٠٤دا زیاتر لە 5 هەزار و 500 تۆن گۆشتی ماسی خاویار و زیاتر لە 20 تۆن خاویار لە وڵاتدا بەرهەم هێنراوە و زیادیشی کرد: ئەم بەرهەمانە جگە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ بۆ بازاڕەکانی دەرەوەش دەنێردرێن.
ناوبراو هەروەها لە بەرهەمهێنانی نزیکەی 425 ملیۆن پارچه ماسی زینەتی له وڵاتدا له ماوەی ساڵی 1403دا ڕاگه یاند و وتیشی: ڕێژەی بەکارهێنانی بەرهەمی گیانلەبەرە ئاوییەکان له وڵاتدا گەیشتووەتە 14.8 کیلۆگرام و زیاتر له سەدا 7ی پرۆتێئینی خێزانە ئێرانییەکان له ڕێگەی گیانلەبەرە ئاوییەکانەوە دابین دەکرێت.
کەریمی ڕاد لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە تواناکانی کۆمەڵگەی بەخێوکردنی ماسی ئاوی گەرمی قەسری شیرین وتی: ئەم کۆمەڵگە توانای بەرچاوی هەیە و بە کەڵک وەرگرتن لە زانست و میکانیزەکردن، دەتوانرێت ڕێژەی بەرهەمهێنانی دوو هێندە زیاد بکرێت.
ناوبراو یەکێک لە ئاستەنگەکانی ئێستای بە دابینکردنی بێچوو ماسی پێویست، زانی و وتی: دامەزراندنی ناوەندێکی بەرهەمهێنانی بێچوو ماسی لە ناوچەکەدا دەتوانێت تێچووی بەرهەمهێنان و هەروەها مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی کەمبکاتەوە.
ئەو بەرپرسە جه ختیشی کردەوە: لێکچوونی شێوازەکانی به خێوکردنی ماسی خاویار لەگەڵ ماسی ئاوی گەرم، هەلومەرجی گونجاو بۆ گەشەی ئەم پیشەسازییە له کرماشان دابین دەکات و دامەزراندنی شارۆچکەیەکی تایبەت به پەروەردەی ماسی خاویار دەتوانێت ڕێگه خۆش بکات بۆ وەبەرهێنانی زیاتر و هەلی کار و زیادکردنی بەرهەمی ئاوی له پارێزگاکەدا