بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەگەڵ دەستپێکردنی هەفتەی گەشتیاری لە 5ی ڕەزبەرەوە، ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی کرماشان لە هەوڵی قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە دابەزینی ئاسایی سەفەر لە ڕۆژانی سەرەتای پاییزدان بە پێشکەشکردنی داشکاندن بۆ گەشتیاران.

ئاراش یەزدانفەر، بەرپرسی سەندیکای هوتێلدارانی پارێزگای کرماشان، ئاماژەی بەم پلانە کرد و وتی: هۆتێل و ناوەندەکانی مانەوە لەو پارێزگایەدا داشکاندنی لەسەدا 20 بۆ 30یان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی گەشتیاران لەبەرچاو گرتووە، هەروەها خزمەتگوزاری خواردن و چێشتخانەکانی ئەم ناوەندانەش بە داشکاندنی لەسەدا 15پێشکەش دەکرێن.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئێستادا کرماشان 60 یەکەی نیشتەجێبوونی هەیە کە بریتین لە هۆتێل، هۆتێلی بوتیک، میوانخانە، شوقەی هۆتێل، کە توانای جێگیرکردنی نزیکەی 2 هەزار و 500 موسافری هەیە.

یەزدانفەر بە ئاماژەدان بە دۆخی گەشتیاری ئەو پارێزگایە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدا: کەرتی گەشتیاری لە وەرزی بەهار و نەورۆزی ئەمساڵدا بە هۆی بارودۆخی شەڕی وڵاتەوە ڕووبەڕووی پاشەکشە بووەوە، بەڵام هاوین هەلومەرجێکی باشتری بۆ ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی کرماشان هێنایە ئاراوە.

بەرپرسی سەندیکای هوتێلدارانی کرماشان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێژەی داگیرکردنی هۆتێلەکانی ئەو پارێزگایە لە وەرزی هاویندا گەیشتە نزیکەی لەسەدا 70 و لە 10 ڕۆژی کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەم ڕێژەیە بۆ سەدا 85 بەرزبووەتەوە و هاوکاتە لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی گەشتیاران.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سەرەتای ساڵی خوێندن بەزۆری دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سەفەر، زیادی کرد: بە کردنەوەی قوتابخانە و زانکۆکان، گەشتیاری کرماشان لە هەفتەکانی یەکەمی مانگی ڕەزبەردا ڕووبەڕووی دابەزین بووەتەوە و لە ئێستادا ڕێژەی قەرەباڵغی هۆتێلەکانی ئەو پارێزگایە گەیشتووەتە نزیکەی 30 بۆ 35 لەسەد. 

یەزدانفەر جەختی لەوە کردەوە: دابینکردنی داشکاندن بۆ هەفتەی گەشتیاری دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بوژانەوەی بازاڕی شوێنی نیشتەجێبوون و زیادکردنی بوونی گەشتیاران لە پارێزگاکەدا