بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کرماشان میوانداری سی و سێهەمین فێستیڤاڵی هونەرە بینراوەکانی لاوانی ئێران دەکات کە لە ڕۆژی یەکشەممە 15ی نۆڤەمبەرەوە دەست پێدەکات؛ فێستیڤاڵێک کە ئەمساڵ بە دروشمی "ئاو نەکەین بە قوڕ" بەڕێوەدەچێت و هونەرمەندان و فێرخوازانی ئێران و عێراق و عومان بەشداری تێدا دەکەن.

لەم خولەدا ئامادەبوونی فێرخوازانی عێراقی شانبەشانی بەشداربووانی ئێرانی و عومانی یەکێکە لە بەشە دیارەکانی فێستیڤاڵەکە؛ توانایەک کە بتوانێت بنەمای مامەڵەی هونەری لە نێوان گەنجانی هەرێم و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بوارە جیاوازەکانی هونەرە بینراودا دابین بکات.


ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم چالاکییە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە شوێنی مێژوویی و دێرینی تاق وەسان بەڕێوەدەچێت و بەرپرسانی فەرهەنگی و جێبەجێکاری پارێزگاکە و بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵ و مامۆستایان و هونەرمەندان تێدا ئامادە دەبن. هەروەها پێشکەشکردنی مۆسیقای مەقامی کرماشانی بەشێک لە بەرنامەی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە دەبێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی ستادی هەواڵی فێستیڤاڵەکە، 173 هونەرمەند بەشداری لەم خولەدا دەکەن و 11 مامۆستا لە بوارە جیاوازەکاندا سەرپەرشتی ڤۆرک شۆپی تایبەتمەند دەکەن. گرافیک دیزاین، وێنە سازی، سیرامیک، نیگارکێشان، وێنەکێشان، فۆتۆگرافی، خەتنووسی، کاریکاتۆر، پەیکەرسازی و میدیای هونەری نوێیەکان لە لقە جیاوازەکانی ئامادبووی ئەم بۆنەیەن.

پاش ڕێوڕەسمی کرانەوە و سەردانی بەشداربووان بۆ کۆمەڵگەی مێژوویی تاق وەسان، کارگەکانی فێستیڤاڵ لە قوتابخانەی هونەرە جوانەکانی کچانی کرماشان دەست پێدەکات. ئەم ڤۆرکشۆپانە لە پاشنیوەڕۆی یەکشەممە تا ئێوارەی سێشەممە ١٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن و لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا ئەو بەرهەمانەی کە لەلایەن فێرخوازانەوە بەرهەم هێنراون دەخرێنەڕوو بۆ دادوەری.

هەروەها ڕێوڕەسمی کۆتایی و ڕێوڕەسمی خەڵاتی سی و سێهەمین فێستیڤاڵی هونەرە بینراوەکانی لاوانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی نۆڤەمبەر لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی و هونەری ئینتەزار لە کرماشان بەڕێوە دەچێت.