بە پشتبەستن بە ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە، کورتە فیلمی "پاسکیل شین" لە دەرهێنانی سیاوەش ساعدپەنا و بەرهەمهێنانی سەعید نەجاتی، توانی بچێتە بەشی فیلمە کوردیەکانی دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک (Duhok International Film Festival)، یەکێکە لە گرنگترین بۆنە سینەماییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ساڵانە میوانداری بەرهەمە نایابەکانی وڵاتانی جیاواز دەکات کە تیشک دەخاتە سەر کولتوور و زمان و ناسنامەی کوردی. ئەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە بۆ بەرزڕاگرتنی نێو و یادی یۆلماز گونای، دەرهێنەرێکی بەناوبانگی کورد دامەزرا کە لە ساڵی ١٩٨٢دا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کەن لە فەرەنسا خەڵاتی "دارخورمای زێڕینی" بەدەستهێنا.

دوازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە ١٨ تا ٢٥ی سەرماوەز بەرانبەر لەگەڵ ٩ تا ١٦ی دیسەمبەری٢٠٢٥ لە شاری دهۆکدا بەڕێوەدەچێت.