بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەراوێزی
چوارەمین پێشانگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە سلێمانی لەبارەی بەشداریی ئێران
لەم پێشانگایەدا و پێوەندییەکان لەگەڵ ئەم وڵاتە و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی
بەرانبەر، وتی: ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییەکی تۆکمەمان هەیە وە لە
کەرتی کشتوکاڵدا بە بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە لە ئاستێکی زۆر باشدان چ لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان چ بەو سەردانانەی کە لە نێوان وەفدی هەردوو
لا هەیە، هەم پارێزگاکان و هەم وەزارەتی کشتوکاڵ. خۆم سەردانی وڵاتی ئێرانم کردووە
وە عیلاقەیەکی زۆر باشی هەم بازرگانی هەم کۆمپانیاکان لە نێوان ئێمە و ئەواندا هەیە.
تاڵەبانی زیاتر وتی: بە دڵنیاییەوە بە حوکمی ئەوەی کە ئێمە ها سنوورین
لەگەڵ وڵاتی ئێران سوود لە ئەزموونی ئەوان وەردەگرین وە سوود لە ئەو بەرەوپێشچوونانە
وەردەگرین کە لە کەرتی کشتوکاڵ کردوویەتی وە درگای ئێمەش کراوەیە، ئێمە هەهمیشە جەختمان
کردووەتەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کە وتوومانە بابەتەکان تەنها خۆی نەبینێتەوە
لە هەناردەکردنی بەرهەمەکان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکوو دەرفەتێکی
گەورە بۆ وەبەرهێنان هەیە کە کۆمپانیا ئێرانییەکان دەتوانن لێرە وەبەرهێنان و کار
بکەن و ئێمەش هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین.