مۆزیف پێکهاتەیەکی کەوانەییە کە بە تەواوی لە نەی دروستکراوە؛ ئەو نەیانەی کە لە نزیک ئاو و تاڵاوەکانەوە بوونیان هەیە و بەبێ بەکارهێنانی ئاسن یان کەرەستەی پیشەسازی و تەنها بە لێهاتوویی و زانیاری دەستی ناوخۆیی لە تەنیشت یەکترەوە دادەنرێن. ئەم پێکهاتە لە ڕابردووەوە شوێنی کۆبوونەوە، گفتوگۆ، چارەسەرکردنی ناکۆکی، پێشوازی میوان و ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی بەکۆمەڵ بووە و تا ئێستاش نیشانەیەکی ڕوونی کولتووری میواندارییە لە باشووری ڕۆژئاوای ئێراندا.
بەڵام مۆزیف لە خوزستاندا ساڵانێکە لەسەر ڕێگای لەبیرچوونەوەدایە. موجتەبا گەهستۆنی، لێکۆڵەر و چالاکی میراتی فەرهەنگی، ئاماژە بەم بابەتە دەکات و دەڵێت: سەردەمێک مۆزیف بە شێوەی نەریتی خۆی لە خوزستان نزیک بوو لە لەناوچوون و تاکە نموونەی چالاکی لە تاڵاوی شادێگاندا بینرا. خاڵی وەرچەرخانی سەرنجدانێکی نوێ بۆ مۆزیف، دروستکردنی مۆزیفێک بوو لە حەوشی ماڵی بنەماڵەی حەیدەری لە سوسەنگەرد؛ ڕووداوێک کە بە تەواوی لەخۆوە و لە ڕووی کولتوورییەوە ڕوویدا.
بە پێی گوتەی ناوبراو، مۆزیفی سوسەنگەرد ساڵانێکی زۆر چالاک بووە تا نزیکەی دوو بۆ سێ ساڵ لەمەوپێش، بە هاوکاری وەزارەتی میراتی ڕۆشنبیری، زانیاری دروستکردنی مۆزیف وەک میراتێکی نیشتمانی تۆمار کرا، ئەمەش سەرنجی نوێ بۆ توانای ڕۆشنبیری و گەشتیاری و ڕێوڕەسمی مۆزیف هێنا. دوای ئەوە ئەو ڕێوڕەسمە و ئەرکانەی پەیوەستن بە مۆزیفەوە، لەوانەش "قاوە خواردنەوە"، وەک میراتێکی دیکە تۆمارکران.
لە لایەکی ترەوە عەلی حەیدەری، دروستکەری پێشەنگ و بە پێشینەی مۆزیف، باس لە سەختییەکانی ئەم هونەرە دەکات و دەڵێت: دروستکردنی مۆزیف کارێکی سەخت و ماندووکردنە؛ کارکردن بە نەی قەت ئاسان نییە و دروستکردنی مۆزیف بە پێچەوانەی باوەڕی باو بە هیچ شێوەیەک ئاسان نییە. ناوبراو دەشڵێت، زیاتر لە ١٥ ساڵە لەم بوارەدا کاردەکات و تووشی چەندین برینی جەستەیی بووە، هەرچەندە لەم ساڵانەی دواییدا گروپی نوێ ڕوویان لە دروستکردنی مۆزیف کردووە.
حەیدەری هەروەها لەبارەی تۆمارکردنی زانستی مۆزیف و دروستکردنی ڕوونی دەکاتەوە: لێهاتوویی دروستکردنی مۆزیفی عەرەبی لەسەر ئاستی نیشتمانی تۆمارکرابوو و فایلی تۆمارکردنی جیهانیشی نزیک بوو لە تەواو بوون، بەڵام به هۆی گرنگینەدان و به دواداچوونی پێویست له لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە ، ئەو هونەر و زانیارییه پێشتر له لایەن عێراقەوە له ئاستی نێودەوڵەتیدا تۆمار کرا؛ لە کاتێکدا سەرچاوەی ڕەسەنی هەم هونەرە ئێرانە.
بەڵام حەیدەری دەڵێت باس لە هەواڵی دڵخۆشکەر دەکات و دەڵێت: بە گوتەی فەرمانگەی تۆمارکردن و گەڕاندنەوەی میراتی فەرهەنگی، بەپێی ڕێککەوتننامەی میراتی نامەلمووس، دەکرێت بە هاوبەشی کارێک یان هونەر و زانستێک لە نێوان چەند وڵاتێکدا تۆمار بکرێت و هیچ بەربەستێکی یاسایی لەو بارەوە بوونی نییە. دانوستان و لێکۆڵینەوەی پێویست لە نێوان ئێران و عێراقدا ئەنجام دراوە و ئەگەر فایلەکە تەواو بکرێت، دەتوانرێت جارێکی دیکە مۆزیف بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو وڵاتەوە لە دانیشتنی داهاتووی پەیماننامەکەدا تۆمار بکرێت.
ئەمڕۆ مۆزیف تەنیا پێکهاتەیەک لە نەی نییە کە لە دڵی تاڵاوەکەوە وەرگیراوە، بەڵکو هێمای ناسنامە و زانستی ڕەسەن و میراتی کولتووری هاوبەشی ناوچەکەیە؛ میراتێک کە نۆژەنکردنەوەی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت هەم لە پاراستنی کولتووری ڕەسەن و هەم پەرەپێدانی گەشتیاری بەردەوام لە شاری خوزستاندا.