جامی جیهانی شمشێربازی بۆ گروپە تەمەنە بچووکەکان لە شاری داکاری پایتەختی سەنیگال بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی یەکشەممە پێشبڕکێکانی تیپی کوڕان لە گروپی تەمەنی لاواندا بەڕێوەچوو.
هەڵبژاردەی ئێران کە پێکهاتبوو لە تەها کارگەرپوور، پارسا پورسەلمان و حسام مورادی، لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەهێزی میسری بووەوە کە پێشەنگی پاڵەوانێتییەکە بوو و بە ئەنجامی ٤٥-٣٩ دۆڕا و بۆ ڕیزبەندی دابەزی.
هەڵبژاردەی شمشێربازی لاوانی وڵاتی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤٥-٣١ لە سەنیگالیان بردەوە و مەدالیای برۆنزی تیمیان بەدەستهێنا.
بەم شێوەیە دۆسیەی شمشێربازانی لاوانی ئێران لە جامی جیهانی سەنیگال بە بردنەوەی مەدالیای زێڕی مێژوویی لە لایەن حسام مورادی لە تاکی لاواندا و هەروەها بەدەستهێنانی مەدالیای برۆنزی تیمی لاوانیش داخرا.