پاڵەوانێتی جیهانی شمشێربازی پیاوان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ تەمووز لە هۆنگ کۆنگ بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران کە پێکهاتووە لە عەلی پاکدامەن، محەمەد فتووحی، نیما زاهیدی و تەها کارگەرپوور، لە یەکەم یاریدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەهێزی ژاپۆن دەبێتەوە.
ژاپۆن لەم پاڵەوانێتییەدا لە پلەی حەوتەمدایە، ئێرانیش لە پلەی ٢٦دایە.
ئەگەر هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران سەرکەوت، ئەوا ڕووبەڕووی براوەی چین و سعودیە دەبێتەوە.
"محەممەد ڕەهبەری" و "کریستیان بائو" ستافی تەکنیکی تیمی نیشتمانی شمشێربازی ئێران پێکدەهێنن.