ئەوان بە زیاتر لە ٤٠٠ فڕۆکە هێرشیان کردە سەر ئێران، بەڵام ئێران بە بەرگری ئاسمانی و جەنگی دیجیتاڵی بەرپەرچی دانەوە و فڕۆکەکانی ناچار کرد لە دەرەوەی ئاسمانی ئێران بە هەڕەمەکی هێرش بکەن.
ئامانجی سەرەکی ئێران تێکشکاندنی ڕادارەکان بوو، لەوانە گەورەترین ڕاداری ئەمریکی (FP-132) لە قەتەر کە بەهای ١.١ ملیار دۆلار بوو. بەمەش ئیسرائیل و کەشتیگەلە ئەمریکییەکان بێبەرگری مانەوە.
هەر بۆیە سیستەمەکانی (پاتریۆت و تاد) نەیانتوانی ڕێگری لە مووشەکەکانی ئێران بکەن. ئێران شار و بەندەر و ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیلی کردە ئامانج.
لەلایەکی ترەوە چین و ڕووسیا هاوکاری ئێرانیان کردووە. ئەم جەنگە هاوسەنگی هێزی لە ناوچەکە گۆڕی و کاریگەری خراپى لەسەر ئابووری و تەناهی وڵاتانی کەنداو (بەتایبەت ئیمارات) دەبێت.
لە دەر ئەنجامدا ترەمپ لە شۆکدایە و شکۆمەندی سەربازی ئەمریکا کەوتە ژێر پرسیارەوە. ئێستا ڕووسیا لە ئۆکرانیا و چین لە تایوان دەستیان کراوەتر دەبێت.