جام کوردی - رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، لە وتارێكدا بۆ گروپی پەرلەمانیی پارتەكەی، وەڵامی قسەكانی بنامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە، كە ئەردۆغانی بە پشتیوانیكردنی ئێران و بریكارەكانی و كۆمەڵكوژی هاوڵاتیانی كورد لە وڵاتەكەی تۆمەتباركرد.
ئەردۆغان ڕایگەیاند: بەبێ ئەوەی تەنانەت سەیری خوێنی 73 هەزار هاوڵاتی غەززە بكەن بە دەست و دەموچاویانەوە، بێ شەرمانە دێنە دەرەوەو لەڕێگەی برا كوردەكانمانەوە ناوبانگی وڵاتەكەمان دەشێوێنن، برایانی ئازیزم ئێمە ناكەوینە ناو ئەو تەڵەیە.
ئەردۆغان لەوەڵامی هەڕەشەكانی بەرپرسانی دیكەی ئیسرائیل كرد كە ئاڕاستەی توركیا دەكەن وتی: نابێت كەس سروشتی نەرم و نیان و رەفتاری باشمان وا لێكبداتەوە مەڕی گوێڕایەڵین، كەس نابێت تێڕوانینێكی چەواشەكاری لەو شێوەیە بگرێتەبەر.