سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیاری دامەزراندن بۆ سێ یەکەمەکانی ساڵانی 2017-2018 بۆ 2024-2025 دەربچێت، مانگانە پێویستیان بە 10 ملیار دینارە، ئێمەش ئەم بڕە پارەیەمان لە بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان جێگە کردووەتەوە و دۆسیەکەمان ڕەوانەی عێراق کردووە تاوەکو سەرجەمیان دابمەزرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە بودجەی پێشنیارکراو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایکردووە کە سەرجەم سێ یەکەمەکان جێگەیان بکرێتەوە و دابمەزرێن.