جام کوردی - سیناتۆر ئەلیزابێس وارن، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس، ڕەخنەی لە ئەدای وەزیری جەنگی ئەمریکا گرت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هێزانەی کە ڕەوانەی شەڕ دژی ئێران دەکەن و نووسیویەتی سەرکردایەتییەکەی "خیانەت لە دوای خیانەت"ە.

سیناتۆر ئەلیزابێس وارن، دیموکرات لە ویلایەتی ماساچوسێت، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "پیت هێگسێت (وەزیری جەنگی ئەمەریکا) هێزی سەربازی ناردووە بۆ شەڕ دژی ئێران، بەڵام ڕەتیکردەوە هەنگاوی سەرەتایی پێویست بۆ پاراستنیان بنێت".

سیناتۆر وارن جەختی لەوە کردەوە کە "پاشان کاتێک ئەندامانی خزمەتگوزاری ئەمریکا گیانیان لەدەستدا، هێگسێت هەوڵیدا ئەم شکستانە داپۆشێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکردایەتی هێگسێت خیانەت لە دوای خیانەت و دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.