جام کوردی - کونسوڵی ئێران لە سلێمانی بۆ بافڵ تاڵەبانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە: دڵنیام بە هەوڵەکانی جەنابتان پێوەندیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان قووڵتر دەبێتەوە.
سەید محەمەد میر حوسێنی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراقی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە:
ڕێزدار جەنابی کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
پاش سڵاو و ڕێز
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێز جەنابی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراقی دۆست و برا، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم.
دڵنیام بە هەوڵەکانی جەنابتان و بە سەرنجدان بە هاوبەشییە قووڵە کولتووری و ئایینییەکان و ئەو پەیوەندییە سیاسییە ئەوانەی لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەن، بینەری قووڵبوونەوەی هەرچی زیاتری پەیوەندییەکان لە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکاندا دەبین.
لە خوای تاقانە و میهرەبان تەندروستی و سەرکەوتن بۆ برای ئازیزم و بەختەوەری بۆ گەلی سەربەرزی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازم.
سەید محەمەد میر حوسێنی
کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی