جام کوردی - سەید محەمەد میر حوسێنی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوبراو کرد.
لەم پەیامەدا هاتووە:
بەڕێز جەنابی نزار ئامیدی
سەرۆک کۆماری عێراق
لەگەڵ سڵاو و ڕێزدا
لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە وەک سەرۆکی وڵاتی دۆست و برا، کۆماری عێراق.
دڵنیام بە ڕێنمایی و پاڵپشتی بەڕێزتان و بە لەبەرچاوگرتنی هاوبەشی قووڵی کولتووری و ئایینی و پەیوەندییە سیاسییە پتەوەکان کە لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراقدا هەن، شاهیدی قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبین.
لە خودای مەزن دەپاڕێمەوە بۆ کامەرانی و سەرکەوتنی ئەو برا ئازیزە و گەلی بەڕێزی عێراق.
سەید محەمەد میر حوسێنی