جام کوردی -  سەید محەمەد میر حوسێنی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بەبۆنەی  هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوبراو کرد.

لەم پەیامەدا هاتووە:

بەڕێز جەنابی نزار ئامیدی

سەرۆک کۆماری عێراق

لەگەڵ سڵاو و ڕێزدا

لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە وەک سەرۆکی وڵاتی دۆست و برا، کۆماری عێراق.

دڵنیام بە ڕێنمایی و پاڵپشتی بەڕێزتان و بە لەبەرچاوگرتنی هاوبەشی قووڵی کولتووری و ئایینی و پەیوەندییە سیاسییە پتەوەکان کە لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراقدا هەن، شاهیدی قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبین.

لە خودای مەزن دەپاڕێمەوە بۆ کامەرانی و سەرکەوتنی ئەو برا ئازیزە و گەلی بەڕێزی عێراق.

سەید محەمەد میر حوسێنی