جام کوردی - ئەلمۆنیتۆر ڕایگەیاند کە هاتوچۆی دەریایی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە نزیکە بوەستێت، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کردنەوەی.
لە ڕاپۆرتی ئەلمۆنیتۆردا هاتووە: سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا، ئێران گەرووی هورمز کۆنترۆڵ دەکات و کەم کەشتی بەم ڕێڕەوی ئاوی گرنگەدا تێدەپەڕێت.
ئەلمۆنیتەر زیادی کرد: بەپێی داتاکانی کەشتیوانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەنها ٤ کەشتی بازرگانی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.
میدیاکان جەختیان لەوە کردەوە: هاتوچۆی دەریایی لە ڕێگەی ئەم ڕێڕەوی ئاوییە گرنگەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کردنەوەی، نزیکە بوەستێت.