جام کوردی - وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز کردە ئامانج.
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پێکدادانەکانی ئەمشەو ڕایگەیاند: سوپای دەستدرێژکار و تیرۆریستی و باندەکانی ئەمریکا، بە پێشێلکردنی ئاگربەست، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی کردە ئامانج کە لە ئاوە کەنارییەکانی ئێرانەوە لە ناوچەی جاسک بەرەو گەرووی هورمز دەجووڵایەوە، هەروەها کەشتییەکی دیکەش کە دەچێتە ناو گەرووی هورموز بەرامبەر بەندەری فوجەیرە لە ئیمارات و لە هەمان کاتدا بە هاوکاری لەگەڵ هەندێک وڵاتی ناوچەکە لە کەناراوەکانی بەندەرەکانی خامیر و سیریک و دوورگەی قشم هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ناوچە مەدەنییەکان.
جەختیشی کردەوە: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەستبەجێ و لە تۆڵەسەندنەوە هێرشیان کردە سەر کەشتییە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز و باشووری بەندەری چابەهار و زیانێکی بەرچاویان پێگەیشت.
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا ڕاشیگەیاند: تاوانبار و دەستدرێژکار ئەمریکا و وڵاتانی پشتیوان دەبێ بزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەمان شێوەی ڕابردوو بە هێزەوە بێ بچوکترین دوودڵی وەڵامێکی چەقێنەرانە بۆ هەر دەستدرێژی و دەستدرێژییەک دەداتەوە.