جام کوردی - فەرماندەیی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی ئەم هێزە پاش دەستدرێژییەکانی ئەمریکای ئاشکرا کرد.

فەرماندەیی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: دوابەدوای پێشێلکردنی ئاگربەست و دەستدرێژی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نزیک بەندەری جاسک و نزیکبوونەوەی کەشتییە تێکدەرەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە گەرووی هورمز، ئۆپەراسیۆنێکی یەکگرتووی زۆر گەورە و ورد بە کەڵک وەرگرتن لە جۆرەها مووشەکی کروزی بالیستی و دژە کەشتی، و ناو ئەنجامدرا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە سەری تەقینەوەی زۆر بەهێزەوە تەقەیان لە ناوشکێنەکانی دوژمن کرد.

بەدواداچوونە هەواڵگرییەکان ئاماژەن بۆ زیانێکی بەرچاو بە دوژمنی ئەمریکا و سێ کەشتییە داگیرکەرەکەی دوژمن بە خێرایی لە گەرووی هورمز هەڵاتن.