جام کوردی - تۆڕی I24 News بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران سەرکەوتوو بووە لە بەکرێگیراوکردنی هەندێک سەربازی ئیسرائیل بۆ گواستنەوەی زانیاری هەستیار؛ ئیدیعایەک کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی چەند سەربازێکی ئیسرائیلی و کەسێکی مەدەنیدا کراوە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکی ورد بخاتەڕوو.
I24 نیوز بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە بەشێک لە سەربازانی ئیسرائیل لە بەرامبەر پارەدا زانیاری هەستیاریان بۆ ئێران گواستووەتەوە، نووسیویەتی ئێرانییەکان نەک تەنیا خەڵکی ئاسایی بۆ هاوکاریکردن دامەزرێنن؛ بەڵام سەرکەوتوو بوو لە چوونە ناو سەربازییەوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری هەستیار.
ئەم ڕاپۆرتەی تۆڕەکە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی دوێنێ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە سێ سەرباز و کەسێکی مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەستبەسەر کردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تۆمەتبارن بە پەیوەندیکردن بەو کەسانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە و لە بواری کۆکردنەوە یان گواستنەوەی زانیاریشدا هەنگاویان ناوە.
بەڵام دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هیچ وردەکارییەکی تایبەتیان سەبارەت بەم ئیدیعایە بڵاونەکردووەتەوە، لەوانە ناسنامەی دەستگیرکراوەکان، ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن تۆمەتبارانەوە گواستراونەوە، یان ئاستی هاوکارییەکانیان. ئەم ناڕوونییە پرسیاری لەبارەی دۆسیەکە و ئامانجە سیاسییەکانی پشتەوەی ئەو دۆسیەیە ورووژاندووە.
هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەناڵی ١١ی ئیسڕائیل کەناڵی ١١ (کان) بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوو ئەندامی هێزی ئاسمانی ڕێژیم بە سیخوڕیکردن بۆ ئێران و گواستنەوەی زانیاری هەستیار سەبارەت بە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٥ تۆمەتبار کراون.
بەگوێرەی ئەم میدیایە زایۆنیستییە، هەروەها زانیارییان لەبارەی "هێرزی حەلێوی"، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل و "ئیتامار بن گیڤەر" وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی ڕژیم کۆکردۆتەوە.
ئەم ئیدیعایانە لە هەمان کاتدا چڕتر بوونەتەوە کە گرژییە سیاسی و ئەمنی و سەربازییەکان لە ناوچەکەدا زیادیان کردووە و بە گوتەی شارەزایان بەشێکن لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێی ناوخۆیی و پاساوهێنانەوە بۆ شکستە ئەمنییەکانی.