جام کوردی - سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە “هێزە چەکدارەکان ئامادەن وەڵامی هەر دەستدرێژییەک بدەنەوە” و وتی: ئێمە ئامادەین بۆ هەموو بژاردەکان؛ ئەوان تووشی سەرسوڕمان دەبن.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پۆستێکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی؛

“هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن وەڵامی هەر دەستدرێژییەک بدەنەوە بە شێوەیەک ببێتە وانە؛ ستراتیژی هەڵە و بڕیاری هەڵە هەمیشە ئەنجامی هەڵەی دەبێت، هەموو جیهان پێشتر لەوە تێگەیشتووە.

ئێمە ئامادەین بۆ هەموو بژاردەکان؛ سەریان سوڕدەمێنێت”.