جام کوردی - جێگری وەزیری دەرەوەی یەمەن لە نامەیەکدا بۆ سەید عەباس عێراقچی، وێڕای شەرمەزارکردنی توندی دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هۆشداری دا لەوەی بەردەوامی ئەو کارانە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دەکات و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شەڕێکی تەواو.

عەبدولواحید ئەبوڕەس، جێگری وەزیری دەرەوەی یەمەن، لە نامەیەکدا بۆ سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە توندی ئیدانەی دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئێران و هەموو پێوەر و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ناو برد.

ئەبوڕەس هۆشداریشیدا، بەردەوامبوونی ئەم دەستدرێژییە، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان دەخاتە مەترسییەوە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری جیهانی و نرخی وزە دەبێت، ئەگەریش بەردەوام بێت، ناوچەکە و جیهان بەرەو شەڕێک دەبات کە هەموو لایەک لە لێکەوتەکانی دەسوتێنێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی یەمەن لە سەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی هەموو وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دەستدرێژییە و بێلایەنکردنی پلانی زایۆنیستی پێداگری کرد، هەروەها پێشوازی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی هەندێک وڵات بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە کرد.

ئەبوڕەس لە کۆتایی نامەکەدا بە ستایشی خۆڕاگری و یەکێتی نەتەوەیی گەلی ئێران و جەختی لەسەر هاودەنگی تەواوەتی یەمەن لەگەڵ ئێران لە دژی دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیل کردەوە.