جام کوردی - نوێنەری تاران لە پەرلەمان و وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران، وتی: بەحرەینییەکان
وەک بوکەڵەی ئەمریکییەکان دەستیان بە چالاکییەک کردووە کە پێشتر لە کارنامەی کۆشکی
سپیدا بووە؛ ئەم کارە بە دڵنیاییەوە دوا هەوڵی دژە ئێرانیان دەبێت.
مەنوچێهر موتتەکی سەبارەت بە پاشخانی ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی
ئەمریکا و بەحرەین سەبارەت بە گەرووی هورمز لە ئەنجوومەنی ئاسایش وتی: بە هۆی کورتبینی
و تێنەگەیشتنیان، ڕێبەرانی مەنامە نازانن کە هەروەک چۆن نابێت گاڵتە بە ئەمریکییەکان
بکەن، نابێت گاڵتە بە ئێرانییەکان بکەن.
ڕاشیگەیاند: بە واتایەکی تر بەحرەینییەکان وەک بوکەڵەی ئەمریکییەکان دەستیان
بە کردارێک کردووە کە پێشتر لە کارنامەی کۆشکی سپیدا بووە؛ ئەم کارە بە دڵنیاییەوە
دوا هەوڵی دژە ئێرانیان دەبێت.
ناوبراو هێمای بۆ ئەوە کرد کە بەحرەینییەکان لە هەوڵی پێشووی ئەنجوومەنی
ئاسایش بۆ دەرکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی بایەخیان بە شکستی خۆیان نەدا و درێژەی دا:
بەم پێیە لە میانی کۆبوونەوەی IPU لە ئەستەنبوڵ، هەوڵیان دا جارێکی دیکە سیاسەتی ئێرانۆفۆبیای کۆشکی سپی
جێبەجێ بکەن، بەڵام لەگەڵ دژایەتی پەرلەمانتارانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەرەوڕوو
بوون.
نوێنەری تاران ئاماژەی بەوەدا کە تێبینی کراوە کە بەشێک لە ئەندامانی
هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمریکا و بەحرەینیان ئاگادار کردەوە کە هەوڵی دەرکردنی
ئەو بڕیارە نوێیە نەدەن، و دەشڵێت: بۆیە ئەگەر دەسەڵاتدارانی مەنامە گوێ لەم کاردانەوەی
هەندێک لە ئەندامانی هەمیشەیی بگرن، ئەوە لە بەرژەوەندی ئەوان دەبێت، بە پێچەوانەوە
تووشی هەمان چارەنووسی پێشوو دەبن ئەوانەی.
شیاوی باسە، نوێنەرانی چین و ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەیان لەو ڕەشنووسی بڕیارنامەیە گرتووە کە لەلایەن ئەمریکا و بەحرەین سەبارەت بە گەرووی هورمز لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا پێشنیار کراوە و ڕایانگەیاندووە کە کات و ناوەڕۆکی ئەم بڕیارنامەیە دروست نییە و پەسەندکردنی هیچ یارمەتیدەرێک نابێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە؛ هەڵوێستێک کە بە نیشانەی ئەگەری ڤیتۆی ئەم بڕیارنامەیە لەلایەن دوو وڵاتەوە دادەنرێت.