جام کوردی ـ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕەتی کردەوە هێرشی کردبێتە سەر تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی کوەیت و ئاماژەی بەوە دا، تەقینەوەکە بەهۆی بەرگرییەکانی ئەمریکاوە بووە.

ئاژانسی هەواڵیی “تەسنیم”ـی ئێرانی لە زاری عەمید حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکانمان لەسەر بەئامانجگرتنی تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی کوەیت نیشانی دەدەن کە هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران بە ئامانجی نەگرتووە.

وتیشی: وێرانبوونی تێرمیناڵەکە سەرەنجامی تێکچوون و شکستێک بووە لە سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی، کە دوای سەرنەکەوتنی لە ڕێگریکردن لە مووشەکە ئێرانییەکان، بەسەر ئەم باڵەخانەیەدا کەوتووەتە خوارەوە.