ئەم کۆڕبەندە ستراتیژییە کە ئامانجی گەشەپێدانی هەرێمایەتی و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکییە، بە بەشداریی سەرۆککۆماری عێراق د. لەتیف ڕەشید، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم قوباد تاڵەبانی، و چەندین سەرکردەی پێشووی وڵاتانی وەک ئیتاڵیا و کۆڵۆمبیا بەڕێوەدەچێت. بەشداربووان جەخت لەسەر گۆڕینی ئابووریی ناوچەکە لە پشتبەستن بە نەوتەوە بۆ ئابوورییەکی فرەچەشن دەکەنەوە.

​ئەم چالاکییە گەورەیە بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8 و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی یۆنان (لە ڕێگەی ئاژانسی ئینتەرپرایس گریس) ڕێکخراوە. کۆڕبەندی دێڵفی کە مێژوویەکی ١٠ ساڵەی لە یۆنان هەیە و پێشتر لە واشنتن، بەرلین و پاریس سازکراوە، ئێستا دەیەوێت نەخشەڕێگەیەکی نوێی ئابووری بۆ ناوچەکە بکێشێت.