محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدابەردەوامە و نزیکەی 83%ـی وەبەرهێنەران ناوخۆیین و ئێمە لە پشتگیری وەبەرهێنەران بەردەوامین”.
ئەوەشی خستەڕوو کە لەم چەند رۆژەی رابردوودا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبووەنەوەی لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی، وێڕای جەختکردنەوە لە پشتگیریی وەبەرهێنەران، داوای لێکردن لەو پرۆژە گەورانەی کە حکومەت هەیەتی، لە هەموو سێکتەرەکان و بەتایبەت کارگەی گەورە، خۆیان بەیەکەوە گرووپی بەهێز دروست بکەن و کارەکان بکەن.
ڕوونیشیکردەوە کە دەستەی وەبەرهێنان لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 تا چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، 754 مۆڵەتی وەبەرهێنانی بە سەرمایەی 22 ملیار دۆلار، بە وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی داوە.
محەمەد شوکری ڕاشیگەیاند، چالاکبوونی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی، سەقامگیری هەرێمی کوردستان و یاسای وەبەرهێنان وایانکردووە، لەم ساڵانەی دواییدا وەبەرهێنەری زیاتر روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
وتیشی: “وەبەرهێنەرانی چینی، پشکی شێریان بەرکەوتووە و بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان دەکەن”.
محەمەد شوکری ڕاشیگەیاند، ئێستا وەبەرهێنەرانی چینی بۆ دامەزراندنی سێ کارگەی گەورەی بەرهەمهێنان و بەیەک بەستنەوەی پارچەکانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێم گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، چاوەڕوان دەکرێت ئەم پڕۆژانە جگە لە رەخساندنی هەلی کار، بەشێکی زۆری پێداویستییەکانی بازاڕی ناوچەکەش دابین بکەن.