لە یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردیدا، زیاتر لە 100 دەزگا و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارییان کردووە و هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆر لە بوارەکانی ئەدەب، مێژوو، هونەر، کۆمەڵایەتی و زانست خراونەتە بەر دەستی خوێنەران. ڕێکخەران ڕایانگەیاندووە کە پێشانگاکە لە سێ ڕۆژی یەکەمدا پێشوازییەکی زۆری لێکراوە و زیاتر لە 35 هەزار کەس سەردانیان کردووە. هەروەها لە هەمان ماوەدا جووڵەیەکی چالاکی کڕین و فرۆشتنی کتێب تۆمار کراوە و زیاتر لە 37 هەزار کتێب فرۆشراوە. پێشانگاکە تا 10ی مانگی 6 بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە دەرگاکانی بە ڕووی خوێنەران و سەردانکەراندا کراوەیە.
لە چوار ڕۆژدا زیاتر لە 37 هەزار کتێب لە پێشنگای کتێبی کوردی فرۆشراوە
جام کوردی - چالاکییەکانی پێشانگای کتێبی کوردی لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، بۆ ڕۆژی چوارەم بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 37 هەزار کتێب فرۆشراوە.
11 کاتژمێر لەمەوبەر