بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی حوزەیران سێ درۆن لە ئاسمانی ناوچەی خەلیفان بیندران و جووڵەیەکی بەرچاویان لە ناوچەکەدا تۆمار کرد. سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی داوە کە لە ماوەی فڕینەکەدا یەکێک لە درۆنەکان لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگییەوە تێکشکێندراوە. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ڕووداوەکە لە سنووری ناحیەی خەلیفان ڕوویداوە و هێزە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونیان بۆ کردووە. هێشتا زانیارییەکی ورد لەسەر سەرچاوەی درۆنەکان بڵاونەکراوەتەوە. هەروەها نەزانراوە ئامانجی فڕینەکەیان چی بووە و بۆ کوێ ڕووشتوون. سەرچاوەکە وتی لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە بەردەوامە. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەم جووڵەیەی ڕانەگەیاندووە و چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکی زیاتر دەکرێت.
سێ درۆن لە ئاسمانی خەلیفان تێپەڕین، یەکێکیان تێکشکێندرا
جام کوردی - بەدواداچوون بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بەردەوامە
12 کاتژمێر لەمەوبەر