جام کوردی - محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئامانجمان کۆتاییهێنان بە شەڕ و دامەزراندنی ئاسایشی بەردەوامە نەک ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا.

قالیباف وتی:  ئێمە ناچین نە شەڕ بکەین یان دانوستان؛ بەڵکو دەبێت لە کاتی گونجاودا هەم ئامرازی سەربازی و هەم توانای دیپلۆماسی بەکاربهێنین بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی وڵات.

ئاماژەی بەوەش دا: بە پێچەوانەی هەندێک تێڕوانین، هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوان بەرپرسانی وڵاتدا هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و هێزە چەکدارەکانیش لەسەر بنەمای وریایی و پلاندانان کاردەکەن.

ڕاشیگەیاند: ئامانجی کۆماری ئیسلامی کۆتایی هێنان بە شەڕ و هێنانەدی ئاسایشی هەمیشەییە نەک ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و هیچ متمانەیەک بە لایەنی بەرامبەر نییە.

قالیباف جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە:  گەمارۆی دەریایی دژی ئێران تاوانی جەنگە و بەشێکە لە پیلانی دوژمن کە بە پلانی هەمەلایەنە بۆیان دەگۆڕێت بۆ شکستێکی تر.