جام کوردی – مەسعود پزیشکان، سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دوژمن دوای شکستهێنانی لە شەڕی سەربازیدا، هەوڵی گواستنەوەی شەڕ دەدات بۆ گۆڕەپانی ئابووری، گەلیش دەبێ ئەو پیلانگێڕییە پووچەڵ بکاتەوە بە گێڕانەوەی ڕۆڵی خۆی و پشتیوانی لێکردن.
پزیشکیان وتی: وڵات پێویستی بە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی گشتگیر هەیە بۆ چاکسازی لە شێوازەکانی بەکاربردن و بەهێزکردنی بەشداری کۆمەڵایەتی.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ هێزە چەکدارەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمندا ئەرکی خۆیان بە باشی جێبەجێ دەکەن، هەروەها پێویستە گەلیش بە پاشەکەوتکردنی وزە ڕۆڵی خۆی لەم بوارەدا بگێڕێت.