جام کوردی - سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە ئێستادا ئێران وەک زلهێزێک لە ناوچەکەدا سەیر دەکرێت.
پزیشکیان لە وتارەکەیدا لە مەراسیمی ماتەمینی شەوی عاشورا وتی: ئەمڕۆ ئێران بە زلهێزێکی ڕێزدار لە جیهاندا ناسراوە. دوژمنان پێیان وابوو کە دەتوانن بە لەشکرکێشی خۆیان لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆماری ئیسلامی تەواو بکەن و پاشان وەک هەندێک وڵاتی ناوچەکە قەوارەی خۆیان دابمەزرێنن.
پزیشکیان ڕاشیگەیاند: بەڵام هێزە چەکدارەکانمان کە لە سەرباز و فەرماندە ئازاکان پێکهاتبوون، بە فیداکاری و خۆبەخشی خۆیان داستانێکیان تۆمارکرد کە دوژمن باوەڕی پێ نەدەکرد. هەرگیز بە خەیاڵیاندا نەدەهات جەنگاوەرەکانمان بەم شێوەیە بوەستن و لێیان بدەن. لە کاتێکدا دوو زلهێزی ئەتۆمی جیهان و لایەنگرانیان هەموو هێزی خۆیان بەکارهێنا.