جام کوردی - سەرۆک کۆماری ئێران دەستپێکی پرۆسەی ئازادکردنی بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند و وتی بە پشتبەستن بەو پلانانەی کە خراونەتە ڕوو، ٦ ملیار دۆلار لە کۆی ١٢ ملیار دۆلاری پارەی بلۆککراوی ئێران لە قەتەر وردە وردە دەگەڕێتەوە بۆ وڵات؛ هەنگاوێک کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری و دراوی ئێران  هەبێت.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕێککەوتنی ئەم دواییەی بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ نەتەوەی ئێران وەسف کرد و وتی: ئەم ڕێککەوتنە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەلی ئێران و لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا گەمارۆکانی نەوت و پترۆکیمیایی هەڵگیراون. حکومەت وێڕای پەیڕەوکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە، بەرنامەکانی پاڵپشتیکردنی بژێوی خەڵکی خستۆتە بەرنامەی کار.