پزیشکیان ڕوونیشیكردەوە : دۆخی ئێستا دەتوانێت دەرفەتێك بخاتەڕوو بۆ درێژەدان بە ڕێگەی گەیشتن بە ڕێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكان لە ڕێگەی دانوستانەوە.

وتیشی : هەوڵدەدەین فشارێكی زۆر نەخەینە سەر گەلەكەمان، ئاگاداریشین كە لە ئێستادا لە هەموو بوارەكاندا ئاستەنگی هەیە، جەختیشی لەوە كردەوە كە دەبێت لایەنی بەرامبەر دان بە مافەكانماندا بنێت و گەرەنتی بكات، ئێمەش داوای هیچ شتێكی تر ناكەین جگە لە مافەكانی وڵاتەكەمان و گەلەكەمان.
ڕوونیشی كردەوە : كە پرسەكان بە تەنیا بە شەڕ چارەسەر ناكرێن، ئێمەش هەوڵدەدەین لەسەر بنەمای مەرجەكانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بە درێژایی ڕێگای ئاشتی بەردەوام بین، ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەو ڕادەیەی لایەنی بەرامبەر دەیكات، بەردەوام دەبین لە دانوستانەكان و ئەگەر هیچ پێشكەوتنێكیان نیشان نەدا، ئەوا داواكارییەكانیان قبوڵ ناكەین.