سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا کرد و گوتی: "بڕوامان وەهایە کە نەتەوەکانی ناوچەکە خاوەنی بەستێن و بەستەرەوەی قووڵ و دێرینن، پێویستە بە پشتبەستن بەم خاڵە هاوبەشانە، ڕێگەی هاوکاری، سەقامگیری و گەشەپێدان خۆش بکەین."
پزیشکیان وێڕای ئاماژەدان بە هەندێک هەوڵی دەرەکی بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا زیاتر گوتی: "ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل بە دروستکردنی کەلێن و ئاڵۆزی لە نێوان نەتەوەکانی ناوچەکەدا، بەدوای لاوازکردنی تواناکانی وڵاتانی ناوچەکە و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانیاندا دەگەڕێن. لەبەر ئەوە پێویستە لە ڕێگەی زیاتکردنی هاوکاری و دیالۆگەوە، زەمینەکانی نائارامی و ناکۆکی کەم بکرێنەوە."
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەسەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکان لەگەڵ دراوسێکاندا لە ڕێگەی گوفتوگۆ و کارلێکەوە و ڕایگەیاند: "ئەگەر هەندێک لایەن و گرووپ داواکاریی ڕەوایان هەبێت، ئامادەین لە ڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتن و ڕێزی متقادیمەوە شوێنپیری بکەین و چارەسەریان بکەین؛ لە هەمان کاتدا چاوەڕوانین هەموو لایەنەکان پابەندی بنەماکانی دراوسێیەتیی باش بن و لە زێدەخوازی و ڕەفتاری هەڵە خۆ بپارێزن."
پزیشکیان جەختی لەسەر خاڵە هاوبەشە ئایینی و فەرهەنگییەکانی نەتەوەکانی ناوچەکە کردەوە و گوتی: "ئێمە موسڵمانان بە برا و هاوڕێی یەکتر دەزانین و بڕوامان وەهایە کێشەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی هاوکاری، دیالۆگ، دادپەروەری و متمانەوە چارەسەر دەبن. ئەگەر لەسەر بنەمای ڕێزی متقادیم و برایەتی لەگەڵ یەکتردا ڕەفتار بکەین، دەتوانین ناوچەیەک پڕ لە ئارامی، گەشەپێدان، پێشکەوتن و هاوسۆزی پێک بهێنین."
سەرۆککۆماری ئێران هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی هاتووچۆ و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە و گوتی: "ئەمڕۆ هەموو دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەت ڕێبەری و دەوڵەت، جەخت لەسەر بەهێزکردنی یەکێتیی ناوخۆیی و گەشەپێدانی هاوکاریی ناوچەیی دەکەنەوە."
پزیشکیان ئاماژەی بە ڕوانگەی دەوڵەتی چواردەهەم کرد لە بەکارهێنانی توانای هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکان لەسەر بنەمای شایستەیی و گوتی: "کەڵکوەرگرتن لە توانای هەموو پێکهاتەکان و ڕەخساندنی زەمینەی بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، لە ڕوانگە سەرەکییەکانی دەوڵەتە."
لە کۆتاییدا، سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەسەر فراوانکردنی پەیوەندیی نێوان پارێزگا سنوورییەکانی هەردوولا کردەوە بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی بازرگانی و ئابووری بۆ گەشەپێدانی سەرجەم ناوچە سنوورییەکان.