پزیشکیان پێش بەجێهێشتنی تاران، لەلایەن محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار، حوجەتولئیسلام محسن قمی، جێگری کاروباری نێونەتەوەییی دفتر ڕێبەری، و ژمارەیەک لە ئەندامانی کابینەوە بە فەرمی بەڕێکرا.

بەرنامەکانی پزیشکیان لە نیویۆرک

سەرۆککۆمار لە درێژەی ئەم سەردانەدا بڕیارە لە ٨١ەمین کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئامادە بێت و هەڵوێستەکانی ئێران بخاتە ڕوو. دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و سەرۆکی وڵاتانی بەشداربوو لەم کۆبوونەوەیەدا، بەشێکی دیکە لە بەرنامەکانی پزیشکیان دەبێت لە نیویۆرک.

هەروەها بڕیارە سەرۆککۆمار کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ هاووڵاتیانی ئێرانی نیشتەجێی ئەمریکا و هەروەها بلیمەتان و ناوەندە لێکۆڵینەوەیییەکانی ئەمریکا ئەنجام بدات.

پزیشکیان: پەیامی گەلی ئێران دەگەینینە جیهانیان

مەسعود پزیشکیان پێش ئەوەی بەرەو نیویۆرک بڕوات، سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەم سەردانە وتی: "لەم سەردانەدا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران، نوێنەرانی ڕەوتە جیاوازەکان، ناوەندە فەرهەنگییەکان و ڕاگەیاندنەکان دیدار و گفتوگۆمان دەبێت و هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخەینە ڕوو."

سەرۆککۆمار جەختی کردەوە: "بە هێزەوە لە ناوەندە نێونەتەوەیییەکاندا لە هەڵوێستەکانی خۆمان بەرگری دەکەین و پەیامی گەلی ئێران دەگەینینە جیهانیان." ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە گەلی ئێران بە شکۆ و هێزەوە ڕاوەستاوە و تا کۆتایی گیان لەسەر دەست لە پشت وڵات، خەڵک و باوەڕەکانی خۆی دەبێت.

پزیشکیان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی غەززە وتی کە جیهان شاییدی ئەوە بووە کە منداڵان کوژراون و ڕێگەی ئاو و خۆراک لەسەر ژنان و منداڵانی غەززە داخراوە؛ ناوبراو ئەم دۆخەی بە شەرمەزاریی ناوبرد.

سەرۆککۆمار هەروەها ئاماژەی بەو تەوەرانە کرد کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیانخاتە ڕوو و وتی: ئەو بابه‌تانەی لەم ڕێکخراوەیەدا باسیان دەکەین بریتین لە نیشاندانی ستەملێکراویی گەلی ئێران، ئەو تاوانانەی ڕوویان داوە و ئەو متمانەشکاندنانەی دروست بوون.

ناوبراو زیادی کرد: "ئێمە چەندین جار چوینە سەر مێزی گفتوگۆ و ڕێککەوتنمان واژۆ کرد، بەڵام مەخابن هەموو جیهان بینینیان چۆن بە بەڵێنەکانەوە کار نەکرا و نووسراوەکان پێشێل کران." پزیشکیان جەختی لەوەش کردەوە کە بە زۆر ناتوانرێت مرۆڤەکان ناچار بە ملپێچەچی بکرێن، و گۆڕانکارییەکانی غەززە، فەلەستین، سووریا، یەمەن، ئێران و ناوچەکانی دیکەی بەو ڕاستییانە زانی کە خەڵکی جیهان شاییدیانن."

سەرۆککۆمار لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: "بە یارمەتیی خودا، بە ڕێبەرایەتیی ڕێبەری شۆڕش و بەو یەکڕیزی و هاوهەنگییەی کە هەیمانە و دەبێتمان، دوژمنان نائومێد دەکەین."