لە درێژەی یارییەکانی ئاسیادا، هەڵبژاردەی نیشتمانی وەرزشی ئەلیکترۆنی ئێران لە یەکەم یاری خۆیدا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی تۆپی پێی ئەلیکترۆنی ڕووبەڕووی سعودیە بووەوە و بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەبولفەزل ئاقایی نەسەب لە بەشی مۆبایلی تۆپی پێی ئەلیکترۆنیدا لەگەڵ ئەلقورانی ئەمجەد عوسمان ڕکابەری کرد و بە ئەنجامی 2ـ0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دواتر حەسەن پاجانی لە بەشی کۆمپیوتەری تۆپی پێی ئەلیکترۆنیدا لەگەڵ ئەلجوهانی عەبدولعەزیز فەلاح لە سعودیە ڕکابەری کرد و بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لەم خولەی کێبڕکێیەدا ئەنجامەکانی هەردوو بەشەکە کۆدەکرێنەوە و ئەنجامی کۆتایی بە پشتبەستن بە کۆی خاڵەکان دیاری دەکرێت، واتە ئەنجامی هەڵبژاردەی ئێران 3-0 بووە.
ئەم دوو وەرزشکارە ئێرانییە دوو یاری دیکەیان لە پێشەوەیە و لەگەڵ تیپەکانی کۆریای باشوور و قەتەر کێبڕکێ دەکەن.