نیکۆ شیرا، ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی ئیتاڵی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، سیمۆنێ ئینزاگی بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی هیلال بەجێبهێڵێت.

ئینزاگی بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن دۆلار، بە ڕاهێنەرێک دادەنرێت کە زۆرترین مووچەی جیهان وەردەگرێت.

ئینزاگی لە ساڵی 2025 دوای جێهێشتنی ئینتەرمیلان ڕاهێنەری یانەی هیلالی گرتە ئەستۆ و خەونی بەدستهێنانی سێ پلەی مێژوویی دەبینی: بردنەوەی خولەکان و بردنەوەی جامی وەلاوەنان و بردنەوی خولی نایابی ئاسیا.

بەڵام ئینزاگی لە یەکەم ئامادەبوونیدا پلەی دووەمی خولەکەی بەدەستهێنا، جامی وەلاوەنانی بەدەستهێنا، بەڵام لە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتاییدا لە خولی نایابی ئاسیا، دوورکەوتەوە.

ئێستا ئینزاگی لە ماوەی 17 مانگدا وەک ڕاهێنەری ئەلهیلال تەنها یەک پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە و ئێستا بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و دەستبەرداری مووچە فەلەکییەکەی بێت و بگەڕێتەوە بۆ تۆپی پێی ئەوروپا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس و مانچستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئینزاگی دەدەن.

ئینزاگی بە وەرگرتنی 60 ملیۆن دۆلار لە سعودییەکان، داهاتی 10 ساڵ ڕاهێنەرایەتی لە ئەوروپا لە ماوەی دوو ساڵدا بەدەستهێنا.