قۆناغی کۆمەڵەکانی کێبڕکێی تیپی پیاوانی بیستەمین یارییە ئاسیاییەکانی ناگۆیا 2026 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و تیمی نیشتمانیی تێنسی سەر مێزی پیاوانی ئێران لە یەکەم یاری خۆیدا بەرامبەر پاکستان لە کۆمەڵەی پێنجەمدا یاریگاکەیان گرتە دەست.

لەم یارییەا هەڵبژاردەی ئێران به پێشکەشکردنی ئاستێکی بەهێز بە بێ دۆڕان توانی به ئەنجامی 3-0 له پاکستان بباتەوە.

لە یاری یەکەمدا بنیامین فەرەجی ئەنجامی 3ـ0 بەرامبەر بیلال تەها سەرکەوتنی بەدەستهێنا. لە یاری دووەمیشدا نیما عالەمیان بە ئەنجامی 3ـ0 لە خان محەمەدی بردەوە. لە سێهەمین یاریدا، نۆشاد عالەمیان بە ئەنجامی 3ــ0 بەرامبەر خان عەباس سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەجۆرێک ئێران بە بردنەوەیەکی یەکلاکەرەوە هەنگاوی یەکەمی خۆی لە کێبڕکێی تیپی پیاوانی یارییەکانی ئاسیایی ناگۆیا بە پتەوی ناوە.

تیمی نیشتمانیی تێنسی سەر مێزی ئێران لە لایەن جەمیل لوتفوڵڵا نسبی لەم کێبڕکێیانەدا سەرکردایەتی دەکرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 13 یاریزانانی تێنیسی ئێران لە دووەم یاریدا لە یارییەکی چارەنووسسازدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هیندستان دەبنەوە.