مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی «تودەی»ی کەناڵی ئێنبیسی (NBC)، سەبارەت بە ئەگەری وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لە نیویۆرک وتی: «ئێمە پێشوازی لەم بابەتە دەکەین. پێم وانییە لە قۆناغی ئێستادا هیچ بەرنامەیەکی بۆ داڕێژرابێت، بەڵام بە دڵنیایییەوە بۆ کارێکی لەو شێوەیە ئامادەین؛ بەتایبەت ئەگەر ئاسۆ و دەرفەتێک بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی و لە کۆتاییشدا بەدیهاتنی ئەو ئامانجەی تەواوی ئەم پرسەی لەسەر دەسوڕێتەوە، لە ئارادا بێت.»
ڕۆبیۆ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد: «ئەو ئامانجەش ئەوەیە کە ئێران هەرگیز نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات؛ ئەوان بە هیچ شێوەیەک نابێت کارێکی وا بکەن.»
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی وتی: «پێم وانییە لە ئێستادا هیچ ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و سەرۆککۆماری ئێران هەبێت، بەڵام ترەمپ ئامادەیە لەگەڵ هەر کەسێکدا کۆببێتەوە.»