جام کوردی –  شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتیی حاجی ئەحمەد ڕستگار، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، و ئاغای حەسەنپوور، لێپرسراوی بەشی ڕۆشنبیریی کونسوڵخانەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی ١١ی ٢٠٢٦، سەردانی گوندی گوڵەخانەیان لە ناوچەی شارەزوور کرد و لەلایەن محەمەد حاجی مەحمود و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسییەوە پێشوازییان لێ کرا.

تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە

لەو دیدارەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە و دیدگای هاوبەش لەبارەی بارودۆخی ئێستای ناوچەکەوە ئاڵوگۆڕ کرا.

جەختکردنەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکان

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.