جام کوردی - سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەبارەی بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئاشکرای کرد کە 21 ئامانجیان پێکاوە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا، توانیویانە 21 ئامانجی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە بنکە ئاسمانی و دەریاییەکانی ناوچەکەدا بپێکن.
ئاماژە بەوەش دراوە: توانیومانە درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکایی لە جۆری MQ9 لە ئاسمانی شاری (جەم) بخەینە خوارەوە. بە مووشەکی دوورهاوێژ، هێرشمان کردووەتە سەر چوار ئامانجی ستراتیژی لە ناو خاکی ئوردن.
سوپای پاسداران ڕاشیگەیاندووە: بنکەی فڕۆکە جەنگییەکانی F-35 و ناوەندی کۆنتڕۆڵ و فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی (ئەزرەق) لە ئوردن کراونەتە ئامانج و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.