جام کوردی - گروپی هاککردنی "حەنزەلە" پەیامێکی بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئامادەیە وەڵامی هەر هێرشێکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بداتەوە و هۆشدارییانداوە لە لێکەوتەکانی.
گروپی هاککردنی "حەنزەلە" پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە مووشەکەکان ئامادەن بۆ تەقاندنەوە و هۆشداریشیان دا کە هەر کارێکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وەڵامدانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە.
هەروەها حەنزەلە له بەشێک له پەیامەکەیدا بۆ هێزەکانی مارینی ئەمریکا ڕایگەیاند که پێوەندیی به خێزانەکانیانەوە بکەن و ماڵئاوایییان لێ بکەن.
ئەو گرووپە لە کۆتایی پەیامەکەیدا بۆ دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران نووسیویەتی: بەخێر بێن بۆ دۆزەخ.