جام کوردی - بریکاری پیشەی دەستی ئیدارەی گشتی میراتی کەلتووری، گەشتوگوزار و پیشەی دەستی کرماشان، پلانداڕشتنی بۆ فراوانکردنی هەناردەی پیشەی دەستی پارێزگاکە بۆ بازاڕی عێراق ڕاگەیاند و وتی: پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ عێراق دەتوانێت بەشێک لە کێشەکانی فرۆشتنی بەرهەمی دەستی هونەرمەندانی کرماشان چارەسەر بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمین کۆگانی بە ئاماژەدان بە چالاکی نزیکەی ٢٥ هەزار هونەرمەندی پیشەی دەستی لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: کرماشان کە ٧٥ لقی کاری دەستی چالاک و پێنج سنووری فەرمی لەگەڵ عێراقدا هەیە، توانای بەرزی هەیە بۆ ئەوەی لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا ئامادە بێت و لە ئێستادا یەکێکە لە پارێزگا پێشەنگەکانی هەناردەکردنی پیشەی دەستی وڵات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە گرنگترین تەحەدا بۆ هونەرمەندانی پیشەی دەستی، فرۆشتنی بەرهەمی دروستکراوە، زیادی کرد: یەکێک لەو بەرنامانەی کە لە ئێستادا جێبەجێ دەکرێت بریتییە لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بازاڕی عێراق لە ڕێگەی ژووری بازرگانی کرماشانەوە و پەرەپێدانی هەناردەی پیشە دەستی پارێزگاکەیە.
کۆگانی هەروەها جەختی لە زیندووکردنەوەی ئەو بوارانە کە مەترسی لەبیرکردنیان لەسەرە و گونجاندنی بەرهەمەکان بە شێوەیەکی هاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕ و هەروەها دامەزراندنی پێشانگای هەمیشەیی کاری دەستی لە شارەکانی پارێزگاکە، کردەوە.
کرماشان بەدوای داگیرکردنی بازاڕی پیشەی دەستی عێراقدایە
2 کاتژمێر لەمەوبەر